به خێربیێت بۆ dwkan.com
dwkan.com بازارێکی بێسنووره، لێره‌دا ده‌توانیت که‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌کانت بفرۆشیت یان بیکڕیت به شێوه‌یه‌کی ئاسان و مۆدێرن، ئه‌م ماڵپه‌ڕه له خزمه‌تاندایه به‌بێ جیاوازیی..
ئێمه ده‌مانه‌وێت له کڕین و فرؤشتنی ثێداویستیه‌کانتدا ئاسانکاریت بۆ بکه‌ین. وه به شێوه‌یه‌کی شیاو بڵاوکراوه‌که‌ت بگاته خه‌ڵکانێکی زۆر.
بۆچی تۆ Dwkan.com به‌کاربێنیت باشه؟
سوود و که‌ڵکێکی گه‌وره‌ی هه‌یه و ئاسانکاریت بۆ ده‌کات! dwkan.com
- به ئاسانترین شێوه به‌کار دێت
- ملیۆنه‌ها مرۆف ده‌توانێت بڵاوکراوه‌که‌ت ببینێت
- که‌لوپه‌له‌کانت بفرۆشه له ماوه‌یه‌کی خێرادا، زۆرجار له ماوه‌ی چه‌ن رۆژێکدا.
- به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێک.
خزمه‌تکردن له‌به‌ر ده‌ستاندایه!
ده‌توانیت هه‌موو شتومه‌که‌کانت لێره‌دا به ئاسانترین شێوه بفرۆشیت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئۆتۆمبیله‌که‌ت بفرۆشیت، بۆچی لێیبخوڕیت و هیلاک بیت له مه‌عره‌ز، له کاتێکدا تۆ ده‌توانیت به ئاسانترین شوه چه‌ند وێنه‌یه‌کی ئۆتۆمبیله‌که‌ت بگریت و له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاوی بکه‌یته‌وه. له ماڵه‌که‌ی جۆتبه تا کڕیارێکی شیاو په‌یوه‌ندیت پێوه ده‌کات و ئۆتۆمبیله‌که‌ت ده‌کڕێت..
بۆنموونه ته‌له‌فونه کۆنه‌که‌ت، بۆچی له تاقێکی ماڵه‌کت یان شوێنێکی ماڵه‌کت بكه‌وێت؟ له کاتێکدا تۆ ده‌توانیت فه‌رمووی کڕینی مۆبایله‌کت له هه‌موو شاره‌که‌ت بکه‌یت.له هه‌مان کاتدا نرخێکی باشتر بۆخۆت مسۆگه‌ر ده‌که‌یت.
یان ئه‌گه‌ر بته‌وێت قه‌نه‌فه کۆنه‌که‌ی ماڵه‌که‌ت بفرۆشیت بۆ خۆت ماندوو بکه‌یت و بیبه‌یته بازار.له کاتێکدا تۆ ده‌توه‌نیت به ئاسانترین شێوه چه‌ند وێنه‌یه‌کی قه‌نه‌فه‌که‌ت بگریت و بڵاوی بکه‌یته‌وه له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا که ئێستا خه‌ڵکانێکی زۆر ئینته‌رنێت به‌کار دێنن بۆ ئاسانکاریی کاری ڕۆژانه‌یان، تۆ به ئاسانی ده‌توانیت کریارێکی شیاوت ده‌ست بکه‌وت له‌و 31 ملیۆنه‌ی له‌عێراقدا ده ژین..
ئێستا شیاوکاریه‌کی بێ وێنه هه‌یه له‌م سایته‌دا بۆ کڕین‌و فرۆشتنی هه‌موو جۆره شت‌و مه‌کێک.. که‌واته هه‌لی خۆت لهه‌کیس مه‌ده و هه‌ر ئێستا ئه‌و شتانه‌ی ثێویستیت پێی نییه بیانفرۆشه له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا!
ئه وانه کێن که ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌کاردێنن؟
به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌م ماڵپه‌ڕه بۆ هه‌مووانه.
ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بۆ هه‌موو خه‌ڵکانی ساده و کۆمپانیا‌کانه.
ئه‌رکه‌کانی ئێمه!
ئێمه وه‌کو ئێمه به‌ڕێوبه‌رانو دامه‌زرێنه‌ری دوکان.کۆم ئه‌مانوێت زیادی که‌ین ئازادی وسه‌وقامگیری له‌م وڵاته خۆشه‌ویسته‌دا به شێوه‌یه‌ک ئاسانکه‌ی کڕین‌و فرۆشتن ی هه‌موو شتومه‌که‌کانتان له هه‌موو شار‌و ناوچه‌یه‌کی ووڵاتی خۆشه‌ویستماندا.
بێله‌وه‌ی ئه‌وه ئیشی ئێمه‌یه که باشترین بازاڕی ئینته‌رنت پێشکه‌ش تۆ بکه‌ین.
ئێمه مه‌بستمانه خزمه‌ت به تۆ بکه‌ین و ببینه باشترین و گه‌وره‌ترین بازاڕی کرین و فرۆشتن له‌سه‌ر ئینته‌رنێت له وڵاته‌که‌ماندا، ئێمه کار ده‌که‌ین و خزمه‌تتان ده‌که‌ین، به یارمه‌تی ئێوه‌ش ده‌توانین بگه‌ینه ئامانج.
« بگه‌رێره‌وه




